لە دەست دانی یەک یا خۆ چەند ددان کێشەیەکە کە مرۆڤ گەلێک بە دەستێوە دەناڵێنن لە رابردوو دا چارەسەری ئەو گرفتە بە ددانی دەست کرد دەکرا ئیمرۆ چاندنی ددان بۆتە یەکێک لە شێوازەکانی جێگرەوەی ددانی دەست کرد و هەر وەها جێگرەوەیەکی هەمیشەیین بۆ ددانی پەککەوتە و لەدەست چوو هەر وەک لە باسی پزیشکی دیجیتالی ددان دا ئاماژەی پێدرا ، زۆربەی شێوە خزمەتگوزاریە کۆنەکان کە بە دەستی مرۆڤ دەکران ،ئێستا بە پێشکەوتنی تێکنۆلۆجیا لە بواری پزیشکی ددان دا،بە کۆمپیوتێر و کەرەسەی دیجیتالی ئەنجام دەدرێت هەر بەو ئاراستەی چاندنی دیجیتالی ددانیش وەک چارەسەرێک کەوتە بەردەستی پزیشکانی ددان بۆ ئەوەی پرۆسەی چارەسەری چاندنی ددان بە خێرایی ،وردبینی ،کوالێتی و جوانێکی زۆرتر بە ئەنجام بگات.

دۆزه کانی بەکار هێنانی چاندن (ئیمپلێنت):

بۆ ئاڵ و گۆر کردنی ئەو ددانانەی لە نێو چوونە ئەگەر بەجۆرێک بۆشایی پێویست لە نێوان دوو ددان،پانتایی و بەرزی هێسک بە رادەی پێویست بێت پایەی چاندنەکە وەک پنج لە ناو هێسک دا جێگیر دەبێت و وێرای بەرگرتن بە لە ناوچوونی و پووکانەوەی هێسک و پێش بە ناشیرین بوونی دەم و چاویش دەگرێت کە بە هۆی بە بێ ددانی مانەوە تووشی مرۆڤ دەبێت،وێرای ئەمانەش چاندن خۆراگر و درێژ خایەن ترە و دە ئەگەری لەناوچوونیش دا دەگۆردرێت.

رەوتی کار دە چاندنی دیجیتال دا:

ایمپلنت دیجیتال


لە یەکەم ویزیت دا داتای پێوێست بە کەڵک وەرگرتن لە سکەنێری تایبه تی زار وەردەگیرێت و دۆخی پووک و شەویلکەکان و هەروەها پاکقژی زاری نەخۆش تاو و توێ دەکرێ.

داتا و زانیارێکانی وەرگیراو لە سکەنێر و CBCTکه‌ رادیۆلۆژیست ئاماده‌یان ده‌کات به‌ نه رم ئامرازی تایبه‌ت له‌ بواری کوالێتی هێسکی شەویلکە،هەلکەوتوویی دەمارەکانی شەویلکە یا په رده ی سینوسی تاو و توێ ده کرێ شابلۆنی رێنمایی نشته رگه ری (گاید) و روکێش کاتی به شێوه ی سی دی دیزاینی و به پرینتێری سێ ره هه ندی ئاماده ده کرێت.

لە دانیشتنی تر دا بێ ئەوەی نشتەرگەری لە سەر پووک پێویست بێت بە کەلک وەرگرتن لە guide سازدراوە کە بە وردبینێکی زۆرەوە چاندن لە ناو هێسک دا دەکرێت و ڕووکێشێکی کاتی کە لەپێش دا دیزاین و ئامادە کراوە خێرا بۆ نەخۆش دادەندرێت . جیاوازی ئەو شێوە چارەسەریە دەگەل شێوازەکانی باو لە وە دایە کە : جارەکانی هاتنەوەی نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسەر زۆر کەم تر دەبێت و نشتەرگەری چاندن ماوەیەکی کەمترده خایێەنێت ،ئێش و ئازار و خوێن بەربوون و کێشەکانی تریی نشتەرگەری کەمتردەبێت و لە ئاکام دا دەبێتە جێگای رەزامەندی زیاتری نەخۆش لە دوای چارەسەری.

لە شێوەی چارەسەری چاندنی دیجیتالی دداندا دەکرێ بە دەستێک ددانەوە بێی بۆکلینیک و بە چاندنی دوو شەویلکە دەگەڵ ڕوکێشی کاتی لە کلینیک وەدەرکەوی ئەوە هەمان موعجیزەی پزیشکی ددانە.

پێوەندیمان پێوە بکەن

dh-email

ئیمێیل

dh-clock

کاتی دەوام کردن

رۆژانی شەممۆ، یەکشەممۆ، دووشەممۆ ، چوارشەممۆ، پێنج شەممۆ،هەینی

هەر دوو دانی سەر لە بەیانی و ئێواران           

dh-address

شوێن

تاران ،شارۆچکەی رٶژئاوا(قودس)بلواری فەرەحزادی سەرەتای شەقامی شەهید حافزی(ئەرغەوانی غەربی) رەقەمی 16 قاتی ژێر زەوی  آدرس: تهران، شهرک غرب (قدس) بلوار فرحزادی، ابتدای خیابان شهید حافظی(ارغوان غربی) پلاک 16، طبقه زیرهمکف

دیزایین و ساپۆرت کردن لە لایان گرووپی تێکنۆلۆجیای زانیاری ژێنیک | نرم افزار مدیریت مطب و کلینیک