نشتەرگەری جوانکاری بۆ زیادکردنی بڵیندایی ددان

زیاد کردنی بڵیندی   ددان یەکێک لە نشتەرگەرێکانی زار و ددانە بۆ لا بردنی پووک و هێسکەکانی دەور و بەری پنجی ددان بۆ دەست وێراگەیشتنی پاشماوەکانی پنجی ددانە بۆ چاک کردنەوە ی باشتر و بۆ چاکتر کردنی دیزاینی پێکه نین ئەنجام دەدرێت . لە حالەتی سروشتی خۆی دا رەنگە درێژی پنجی ددان گونجاو بێت بەڵام لێوارەکانی بە هۆی پوکەکانەوە گەندەڵ ببێت یا کەوتبێە ژێر هێسک و یا خود بەشی زۆرتری بلیندی ددان لە ددانەکانی پێشه وه دا بە هۆی پوکەکانەوە داپۆشدرابێت یا دەنا لول و ڕووی پوکەکانان لە ددانەکانی پێشه وه دا رێک نەبن و لە ئەنجام دا رواڵەتێکی جوانیان نەبێت. پزیشکی جوانکاری ددان بۆ کێشە گەلی لەو بابەتەوە رێگا چارەیەکی زۆری لەبەر دەستە، یەکێ لە گونجاوترینی ئەو چارەسەریانە نشتەرگەری جوانکاریە بۆ زیاد کردنی بڵیندی ددان، لەم جۆرە نشتەرگەریە دا پوک و هێسکه کان دەکرێنەوە و لێیان هەڵدەگیرێت ، بەمجۆرە بلیندی ددان پێیە وە زیاد دەکرێت و بە هەڵگرتنی به شی زیادی ڕووبەرێکی زیاتری ددان دیار ده که وێت و ڕوالەتێکی جوانتر دەردەکەوێ.

زیاتر بوونی بلیندی ددان بواری جۆراوجۆر و بۆ وێنە جوانی لەخۆوە دەگرێت ، یەکێ لە سوودەکانی بلیندی ددان کاتێک هەست پێدەکرێت کە ددانەکان هەموو یا بەشێک لە باڵای خۆیان بە هۆی گەندەلی یا شکان له دەست دەدەن و چاککردنەوەیان زەحمەت دەبێت ، لەو کاتە دایە نشتەرگەری بۆ زیاد کردنی بلیندی ددان کێشەکە چارەسەر دەکات و رێگە خۆش دەکات بۆ دانانی پرۆتێز لە سەر ددانەکان . گۆرینی شکل و فۆرمی پوک زیادکردنی بلیندی ددان لە پزیشکی دیجیتالی ددان دا بە تیشکی لەیزێر ئەنجام دەدرێت و نشتەرگەرێکی بێ ئێش و خوێن بەربوونە و بە کەمی دەرمانی سڕکەر دەکار دەکرێت سەرەتا پزیشک بە سکەنی دیجیتال شوێنی پێویست سکەن دەکات دوای پێدانی وێنە هەڵگیراوەکان بۆ نه رم ئامرازی پێوەندی دارەکان دەست بە هەڵسەنگاندن و دارژتنی نشتەرگەری پووک دەکات دوای ئامادە بوونی دیزاینی کۆتایی ، رێنمایی نشتەرگەری (گاید) بە پرینتێری سێ رەهەندی ئامادە دەکرێت و لە سەر ددانەکان دادەندرێت و شوێنی دیاری کراو بە دەزگای ئێلێکترۆسێرجێری یا تیغەی نشتەرگەری بە دقه تی زۆر و لە کەمترین کات دا ئەنجام دەدرێت .  بە هۆی پزیشکی دیجیتاڵی ددان ، لە کەمترین ماوەی مومکین دا ، جوانترین ددان بەرهەم دێن و ئەوەش موعجیزەی پزیشکی دیجیتاڵی ددانە.

پێوەندیمان پێوە بکەن

dh-email

ئیمێیل

dh-clock

کاتی دەوام کردن

رۆژانی شەممۆ، یەکشەممۆ، دووشەممۆ ، چوارشەممۆ، پێنج شەممۆ،هەینی

هەر دوو دانی سەر لە بەیانی و ئێواران           

dh-address

شوێن

تاران ،شارۆچکەی رٶژئاوا(قودس)بلواری فەرەحزادی سەرەتای شەقامی شەهید حافزی(ئەرغەوانی غەربی) رەقەمی 16 قاتی ژێر زەوی  آدرس: تهران، شهرک غرب (قدس) بلوار فرحزادی، ابتدای خیابان شهید حافظی(ارغوان غربی) پلاک 16، طبقه زیرهمکف

دیزایین و ساپۆرت کردن لە لایان گرووپی تێکنۆلۆجیای زانیاری ژێنیک | نرم افزار مدیریت مطب و کلینیک