ئەمرۆکە تاکەکان تەنیا بۆ وەرگرتنی چارەسەری ددانی خراپ بوو سەردانی پزیشکەکانی ددان ناکەن، بەلکوو کەلکەلەی زۆرتری مرۆڤە کان هەبوونی بزەیەکی جوانی سەر لێوە کانیانە . دەگەل پێشکەوتنی زانستی پزیشکی ددان و بە رۆژ بوونی جوانکاری پزیشکی ددان گەیشتووینەته ئەم باوەرە ، جوانکاری پزیشکی ددان دەتوانێت هەڵە و کەلێنەکانی شێوازە نه ریتیه کان دا بپۆشێت و چارەسەرێکی هەمەلایەنەتر پێشکەش بکات بۆ وێنە دەتوانین ئاماژە بە پڕ کردنەوە رەش رەنگەکانی ددان یا هەمان ئامالگام بکەین کە ئێستا لە شێوازی پزیشکی جوانکاری ددان دا بە ماددەی هاورەنگ بە ناوی کامپۆزیت ئەنجام دەدرێت.

لە گەندەلی بەربڵاوی ددان دا کونە گەندەڵەکان بە دەزگای تایبەت سکەن دەکرێت و پاش دیزاین کردن بە دەزگای سی ئێن سی تایبەت ، کە پێی دەگووترێ کۆدکەم ، بە خێرایی ئامادە دەکرێت و دەرژێندرێتە ناو ددان و دە چەسپێندرێت. چاککردنەوەیەکی دڵنیا ، جوان و ده قیق و خێرا  . کێشەکانی وەک مەودای نێوان ددانەکانی پێشەوە، نا رێک بوونی بلیندی ددانەکان یا خود فۆرمی ددانەکان، خواست بۆ چارەسەری جوانکاری ددان زیاد دەکات. بۆ دیزایین کردنی پێکەنینێکی جوان چەندین چارەسەر بە شێوازی دیجیتال دادەرێژترێ کە لە خوارەوە ئاماژە بە چەند دانەیان دەکەین:

دیزایین و ئامادە کردنی لامینیتە دیجیتالە پێرسێڵنەکان (چینی):

بۆ دیزایین و ئامادە کردنی لامینیتە پێرسێڵنەکان دەبێ ئەم قۆناغانە جێ بەجێ بکرێن: پاش هەڵگرتنەوەی فۆتۆگرافی دیزایین کردنی دوو رەهەندی بە نه رم ئامراز ئەنجام دەدرێت و دەگەڵ هەموو دیزایینەکانی مومکین بۆ نەخۆش دەنێردرێت.لە سەر ویستی نەخۆش و بە دڵخوازی وی گۆرانکاری دە دیزایینەکان دا دەکرێت و دوای پەسەند کردنی کۆتایی بە پرینتێری سێ رەهەندی گایدی تایبەت پرینت دەکرێت .

له‌ قۆناغی تر دا به‌ کامپۆزیت و گایدی جوانکاری مۆدێلی لامینیتەکان شکل و فۆرمی پێ دەدرێت و دوای گۆرانکاری لەسەر دڵخوازی مشتەری سکەنی سێ رەهەندی لێ هەڵدەگیرێتەوە .

دوای تەراش دان سکەنی کۆتایی ئەنجام دەدرێت و بە کەڵک وەرگرتن لە کەرەسەی تایبەت لامینیتە کان دیزایین و ئامادە دەکرێن .

دیزایین و ئامادە کردنی وەنیری دیجیتالی کامپوزیتی :

بۆ وەرگرتنی ئەو چارەسەریە ، دوای دیزاینی دوو رەهەندی لە دەم وچاوی نەخۆش و بە رەزامەندی خۆی بەنه رمه ئامرازی تایبەت ، گاید دیزان و ئامادە دەکرێت و لە ئەنجام دا بە دانانی کامپۆزیت لە نێو گایدەکە لە ماوەی کەمتر لە یەک دەمژمێر ، تەواوی ددانەکانی پێشه وه ی لا شەویلکەیەک کامپۆزیت دەکرێن و کار کۆتایی پێ دێت .

پێوەندیمان پێوە بکەن

dh-email

ئیمێیل

dh-clock

کاتی دەوام کردن

رۆژانی شەممۆ، یەکشەممۆ، دووشەممۆ ، چوارشەممۆ، پێنج شەممۆ،هەینی

هەر دوو دانی سەر لە بەیانی و ئێواران           

dh-address

شوێن

تاران ،شارۆچکەی رٶژئاوا(قودس)بلواری فەرەحزادی سەرەتای شەقامی شەهید حافزی(ئەرغەوانی غەربی) رەقەمی 16 قاتی ژێر زەوی  آدرس: تهران، شهرک غرب (قدس) بلوار فرحزادی، ابتدای خیابان شهید حافظی(ارغوان غربی) پلاک 16، طبقه زیرهمکف

دیزایین و ساپۆرت کردن لە لایان گرووپی تێکنۆلۆجیای زانیاری ژێنیک | نرم افزار مدیریت مطب و کلینیک